نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

06/04/2024

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك بە سەردانێك گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە شاری بەغدا، لە میانی سەردانەكەیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆك كۆمارو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە.
بڕیاریشە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبربردنی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگیدا بكات.
كۆبونەوەی لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبونەوەی سەركردەی لایەنە سیاسییەكانەو لەهەرێمی كوردستانیش بڕیارە نێچیرڤان بارزانی وەك جێگری سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری كۆبونەوەكە بكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group