سەرۆكی ڕووسیا: ئەمەریكا دەیەوێت هەموو جیهان بكەوێتە ناو شەڕ و ململانێوە

29/05/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمەریكا دەیەوێت هەموو جیهان بكەوێتە ناو شەڕ و ململانێوە و زیادبونی گرژیەكان دەرئەنجامی خراپی دەبێت.
دوای ئەوەی بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ ڕایانگەیاند، پێویستە ڕێگە بە ئۆكرانیا بدرێت هێرش بكاتە سەر خاكی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتن هۆشداری دەدات و دەڵێت، دەبێت ئەو وڵاتە بچوكانە وریابن لەوەی یاری لەگەڵ چی و كێ دەكەن.
ڤلادمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ناتۆ بەدیاری كراوی وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتە بچوكەكان دەبێت باش وریابن یاری بە چی و لەگەڵ كێ دەكەن، دەبێت لەبیریان بێت ئەو وڵاتانە ڕوبەرێكی بچوكیان هەیە و چڕی دانیشتوانیان زۆرە، پێویستە بیر لەم كارتێكەرە بكەنەوە بەر لەوەی باس لە هێرش كردنە سەر قوڵایی خاكی ڕوسیا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group