لە هەنگاوێكدا پلاتفۆرمی X بە فەرمی رێگە بە ناوەڕۆكی نەشیاو دەدات

06/06/2024 جیهان

نەوا-
پلاتفۆرمی X  كە پێشتر ناوی تویتەر بو پشتڕاستی كردەوە، ئێستا بە فەرمی رێگە بە بڵاوكردنەوەی هەر ناوەڕۆكێكی سێكسی یان نەشیاو دەدەین. 
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندوە، پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای X پشتڕاستی كردەوە كە ئێستا بە فەرمی رێگە بە بڵاوكردنەوەی هەر ناوەڕۆكێكی سێكسی دەدات لەسەر پلاتفۆرمەكەی ، ناوەڕۆكی هاوشێوە پێشتر ساڵانێك بو بڵاوبۆتەوە، بەڵام بۆ منداڵان یان بەكارهێنەرانی گەورەساڵ دەرناكەوێت كە نایانەوێت بۆ ئەم بابەتە بگەڕێن.
تۆڕی كۆمەڵایەتی X ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە رێنماییە نوێكراوەكانیدا پێمان وایە بەكارهێنەران دەبێ بتوانن ناوەڕۆكی سێكسی دروست بكەن و بڵاوبكەنەوە و پیشانی بدەن بە مەرجێك ئەو ناوەڕۆكە بە رێككەوتن بەرهەمبهێنرێت و دابەشبكرێت.
تۆڕەكە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە فەرمی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی سێكسی و نەشیاوی قەدەغە نەكردوە، بەڵام بە فەرمیش رێگەی پێنەداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group