خامنەیی: ئێران هێزی یەكەمی جیهانە

57 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، بەهەمو پێوەرێك ئێستا ئێران هێزی یەكەمی جیهانە، توانای وڵاتەكەی رێگری لە پێشڕەویی هێزەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل كردوە كە مەبەستیان لەناوبردنی گەلی ئێران بو بەڵام نەیانهێشتوە لە دەریای عەرەبی زیاتر نزیك ببنەوە.
خامنەیی راشیگەیاندوە، گەرووی هورمز بۆ هەمیشە لەژێر دەسەڵات و كۆنترۆڵی ئێراندا دەمێنێتەوە وڵاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی كە نەیارو دوژمنانیان ئارەزوی بۆ دەكەن، توانای ئێران گەیشتوەتە ئاستێك دوژمنان داوای كۆتایهاتنی جەنگ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group