"لەم هەفتەیەدا موچەی هێزە ئەمنییەكان خەرج دەكرێت"

08/06/2024
نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنیداوە كێشەی دواكەوتنی موچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەر دەكات.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە كە نامەیەكی كراوەی سەبارەت بەدواكەوتنی موچەی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامانی سەنگەر ئاڕاستەی سودانی كردوە، هەمان رۆژ لەرێگای نوسینگەكەیانەوە وەڵامدراوەتەوەو دڵنیاكراینەوە كە سەرۆك وەزیران كێشەكە چارەسەر دەكات. 
كاروان یاروەیس باسی لەوەشكردوە كە پێشتر پێشنیازیان كردوە ئەنجومەنی ئاسایش كە دامەزراوەیەكی هەستیارە بەكۆد ناوەكانیان بنێردرێت و پێشمەرگەو ناوخۆ و لیستەكانی تر بەناو بنێردرێن، هەردو حكومەت لەسەر ئەوە رێككەوتون و هەردو چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم وردبینی لیستەكان بەناوەوە تەواو دەكەن و هەر لەم هەفتەیەدا موچەكانیان خەرج دەكرێ، رەنگە موچەی دوو مانگی رابردوش بێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group