دەزگای ئاسایشی نیشتمانی: سەركردەیەكی داعشمان لە سوریا كوشت

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق پرۆسەیەكی لەناو خاكی سوریا ئەنجامداو سەركردەیەكی داعشی كوشت.
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانیان گروپێكی چەكداری داعشیان ئاشكرا كردوە لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی توانیویانە بیكوژن لەناو خاكی سوریا بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.
راشیگەیاندوە، لە چەند رۆژی رابردودا هێزەكانیان توانیویانە جموجوڵی ئەو چەكدارەی داعش ئاشكرا بكەن كە ناسراوە بە ئەبو زەینەب، دوای گەمارۆدانی و روبەڕوبونەوە لەناوچەی بەشیرە لە رەققە كوژراوە.
ئاسایشی نیشتمانی زانیاری زیاتری بڵاویكردۆتەوەو رایگەیاندوە،  سەركردەكەی داعش لەنێوان سنوری عیراق و سوریا كاری كردوەو بەشداری لە ژمارەیەك كردەوەدا كردوە، هەروەها لێپرسراوی تێپەڕاندنی گروپە چەكدارەكانی داعش بوە لەسنوری نێوان هەردوو وڵاتداو چەندین چەك و تەقەمەنی گواستۆتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group