فوئاد حوسێن و سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كۆبونەوە

13/06/2024 عێراق

نەوا-
وەزیری دەرەوەی عێراق ، لەگەل سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گفتوگۆیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندیە سیاسیی و ئەمنی و ئابووریەكان كرد.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە كۆنگرەیەكی هاوبەش لەگەڵ علی باقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: چوونی شاندی باڵای حكوومەتی عێراقی بۆ تاران و بەشداریان لە پرسەی سەرۆككۆماری كۆچكردوی ئێران و هاوەڵەكانی، سەلمێنەری بەهێزیی و پتەویی پەیوەندیەكانی عێراق و ئێرانن، هەروەها دەڵێت، ئێمە چاوەڕوانی سەردانی ڕەئیسی و عەبدوڵڵاهیانمان دەكرد، بەڵام قەدەر ڕێگەی نەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، باسمان لە ئالۆزییەكانی ناوچەكە كردووە و هاوڕابووین لە سەر ئەوەی دۆخی ناوچەكە و ئاسایی كردنەوەی ناكۆكییەكان پێویستی بە گفتوگۆ و ڕاوێژكاری بەردەوامە.
لە بارەی ئاگربەستی شەڕ لە غەززە فوئاد حوسێن دەڵێت، هەڵوێستی خۆمان دووپات دەكەینەوە، پشتیوانیی لە ڕاگرتنی شەڕ دەكەین، هەروەها فراوانكردنی مەیدانی شەڕو هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان جێگەی نیگەرانیە، چونكە ماڵوێرانی و كاولكارییەكان زیاتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group