ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی پێنجشەممەی داهاتوی كردە پشو لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەكاندا.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایسپاردون كە رۆژی پێنجشەمە 3-10 لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەكانی وڵاتدا بكرێتە پشوی فەرمی بەبۆنەی جەژنی نیشتمانی كۆماری عیراقەوە، هەروەها سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەكانیش لەو رۆژەدا رابگیرێن.
راشیگەیاندوە، راگرتنی بۆنەو ئاهەنگەكان بۆ پشتیوانیكردنی هاووڵاتیانی لوبنان و فەڵەستینە كە روبەڕوی هەڕەشەوە دۆخێك بونەتەوە كە لەدەستڵاتی خۆیاندا نییە.