لە كۆنگرەی گۆڕانی كەشوهەوا باس لە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
لوتكەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كەشوهەوا دەستیپێكردو وڵاتانی زەرەرمەندی كەشوهەوا داوای بودجە دەكەن. 
ماڵپەڕی بزنس ستاندارد بڵاویكردۆتەوە، لوتكەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كەشوهەوا COP29 لە باكۆی پایتەختی ئازەرباییجان دەستیپێكردو نوێنەرانی وڵاتان ئامادەن بۆ تاوتوێكردنی بابەتە دارایی و بازرگانییەكان، ئەویش دوای ساڵێك لە كارەساتەكانی كەشوهەوا كە وڵاتانی تازەپێگەیشتوی هانداوە بۆ داواكردنی پارە و هاوكارییەكان بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوای جیهانەوە.
باسی لەوەشكردوە، نوێنەرانی COP29 لە كۆبونەوەكەدا وڵاتانی ئامادەبو دەیانەوێت بڕگەی سەرەكی بەرنامەی كاری لوتكەكە یەكلایی بكەنەوە كە رێككەوتنێكە بەبڕی یەك ترلیۆن دۆلار لە ساڵانەی دارایی كەشوهەوا بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتو، دانوستانەكانی لوتكەكەش بریتین لە كێبڕكێ لەسەر سەرچاوەو گرنگیدان بە حكومەتەكان لەبەرامبەر نیگەرانییە ئابورییەكان، هەروەها شەڕەكانی ئۆكرانیاو غەزەو دوبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا كە نكۆڵی لە گۆڕانی كەشوهەوا دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group