شەرع دەستەیەكی دادپەروەریی بۆ قۆناغی راگوزەر پێكدەهێنێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری سوریا دەستەیەكی دادپەروەریی بۆ قۆناغی راگوزەر پێكدەهێنێت بەئامانجی دەرخستنی پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدو قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوان.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع فەرمانێكی دەركردوە بەئامانجی پێكهێنانی دەستەیەكی سەربەخۆ بەناوی (دەستەی نیشتمانی بۆ دادپەروەریی راگوزەر) كە ئامانج لەپێكهێنانی بەدیهێنانی دادپەروەریی راگوزەرە وەك كۆڵەكەیەكی بنەڕەتی لەپێناو بنیاتنانی دەوڵەتێكی یاسایی و دەستەبەركردنی مافەكانی قوربانیان، هەروەها بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانییە لە وڵاتدا.
ئەوەشخراوەتەڕو كە دەستەكە بەرپرس دەبێت لەئاشكراكردنی راستییەكان سەبارەت بەپێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی روخاوی بەشار ئەسەدو لێپرسینەوە لەبەرپرسانی سەردەمی ئەسەد، هەروەها قەرەبوكردنەوەی ئەو كەسانەی كە زیانیان بەركەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group