سەرۆكی ئەمریكا: لەگەڵ ئێران لە گەیشتن بە رێككەوتن نزیكین

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: لە داهاتوویەكی نزیكدا دەرفەتی گەیشتن بە رێككەوتنمان لەگەڵ ئێران هەیە و ناكرێت تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رێككەوتن لەسەر غەززە نزیك بووینەتەوە، ئەمڕۆ یان سبەی ئاگادارتان دەكەینەوە.
سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەری هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا لەگەڵ ئێران رێكبكەوین، هەروەها ناكرێت تاران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، وتیشی، زۆرباش دەبێت لەگەڵ ئێران بگەینە رێككەوتن بەبێ ئەوەی بۆمب بخەینە خوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group