نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناكرێت قوتی هاوڵاتیان بە سیاسی بكرێت و حەزدەكەن هەمو عیراق ئاوەدان بێت و كەرامەتی هاووڵاتیان پارێزراو بێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك ئەمیرو سەرۆك هۆزو كەسایەتی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشورو ناوەڕاستی عیراق كۆبوەتەوەو رایگەیاندوە، بونی ناكۆكی گەلی كوردستان لەگەڵ حكومەت و رژێمەكان بەمانای ناكۆكی لەگەڵ گەل و پێكهاتەكانی عیراق نایەت و سیاسەتی هەڵەی حكومەتەكان هەرگیز ناتوانێ پەیوەندیی نێوان گەلان تێكبدەن.
ئاماژەشیكردوە، حەز دەكەن هەمو عیراق ئاوەدان بێت و ببوژێتەوەو كەرامەتی هاووڵاتیان لە هەمو بەشەكانی عیراق پارێزراو بێت، بەڵام ناكرێت قوتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت.
مەسعود بارزانی وتوشیەتی: حوكمڕانییلە عیراق كاتێك سەركەوتو دەبێت كە دەستور جێبەجێ بكرێت و هەمولایەك پابەندی هەر سێ پرەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشیبن.