روسیاو ئۆكرانیا دەستدەكەن بە ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوانیان

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە ئاییندەیەكی نزیكدا هەردوو وڵاتی روسیاو ئۆكرانیا دەستدەكەن بە ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوانیان.
لە كۆبونەوەی ئیستانبوڵ لەنێوان هەردو شاندی روسیاو ئۆكرانیا بە نێوەندگیری توركیا بڕیاردرا هەردو وڵات وەك سەرەتایەك بۆ نیازپاكی دانوستانەكانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ بە دیلەكانیان بكەن، بۆئەوەش رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە بڕیارە دەستبكرێت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتننامەكە. 
لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە،  ئاڵوگۆڕێكی گەورەی دیل لەنێوان روسیاو ئۆكرانیادا تەواو بوە لەماوەیەكی كورتدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش جێی پیرۆزبایی كردنە لەهەردو وڵات بەبۆنەی سەركەوتنی دانوستانەكانیانەوە.
ترەمپ راشیگەیاندوە، ئاڵوگۆڕی دیلەكان دەبێتە هۆی هاتنەئارای پێشكەوتنێكی فراوانتر بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزیی و جەنگ لەنێوانیان ئەو دوو وڵاتەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group