زیاتر لە 8 هەزار ڤەیپ لە پارێزگای هەولێر لەناوبران

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتن لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر ژمارەیەكی زۆری ڤەیپی لەناوبرد.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوا بەدوای بڕیاری قەدەغەكردنی ڤەیپ و لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتن لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر، لە ماوەی رابردودا زیاتر لە 50 هەزار ڤەیپ و جگەرەی ئەلكترۆنی لە سنوری سەنتەری شاری هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوەو لەناو براون.
ئەوەش راگەیەنراوە، زیاتر لە 8 هەزار ڤەیپ كە دەستیان بەسەردا گیرابو لە ناوبران، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلكترۆنیش بەردەوام دەبێت و چاوپۆشی لە هیچ كەسێك ناكرێت.
ئاماژەشیكردوە، وێڕای دەستبەسەرداگرتن هەمو ئەو شوێنانەش دادەخرێن كە ئەو جۆرە مامەڵانە دەكەن  جگە لەسزای پێبژاردنیش بەخاوەنی ئەو شوێنانەی كە پابەندی بڕیارەكە نەبون و سەرپێچیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group