نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، گفتوگۆكانی تایبەت بە كۆتاییهێنان بە جەنگی 21 مانگەی غەززە بەردەوامن و هیواخوازە هەفتەی داهاتوو پێشكەوتن بەدیبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە واشنتن باسی هەوڵەكانی ئیدارەكەی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە كرد و بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، لە گفتوگۆداین، هیوادارین بتوانین هەفتەی داهاتوو ئەم بابەتە چارەسەر بكەین.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمریكا گوشار لە ئیسرائیل و حەماس دەكات بە پێشنیازی ئاگربەستە 60 رۆژییەكەی رازی بن، بەڵام دانوستاندنەكان لە دەوحەی قەتەر بەرەو پێشچونی كەمیان هەبوو، تەنانەت ئێستا راوەستاون.