بریارە ئێواری ئەمرۆ كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغدا ئەنجام بدرێت

18 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" كە هاوپەیمانی پێكهێنەری حكومەتی عێراقە، كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجام بدات.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی شەفەق نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی "ئیدارەی دەوڵەت" كۆبونەوەیەكی فراوان لە بەغدا ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی كێشە هەڵواسراوەكانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، باس لە میكانیزمی یەكلاكردنەوەی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تەوتین، پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و گرتبەری هەڵوێستێكی یەكگرتو لەبارەی بونی سوپای توركیا لە عێراق، بە تایبەت دوای دانانی چەك لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە (پەكەكە)ـوە بكرێت. 
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group