یەپەژە: پێویستە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژكردنی ژنانی دروز دادگایی بكرێن

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یەپەژە لەبارەی روداوەكانی شاری سوەیداو پێشێلكارییەكان دژ بە ژنانی دروزیی رایگەیاند، پێویستە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژكردنی ژنانی دروز دادگایی بكرێن.
یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەبارەی روداوە خوێناوییەكانی شاری سوەیداو ئەو پێشێلكاریانەی روبەڕوی ژنان دەبنەوە راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتوە، ئیدانەی ئەو كۆمەڵكوژییە دەكەن كە خەڵكی دروز روبەڕوی دەبنەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی دوپاتدەكەینەوە، ئەوەی لە ناوچەكە رودەدات بە توندوتیژییەكی سیستماتیك دژ بە دروز دادەنرێت و كۆمەڵكوژی و دەستدرێژی دڕندانە بۆ سەر ژنان هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر كەرامەتی مرۆڤ و ئازادی ژنان.
بەپەژە ئاماژەشیكردوە، ئامانجی رفاندنی ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مەدەنی دژایەتی هەمو چەمكێكی مرۆڤدۆستانەیە، وەك شەڕڤانان ئامادەن لە بەرانبەر هەر هێرشێك بۆ سەر ئیرادەی گەل و مافی ژیان و باوەڕبون بە ئازادی بوەستنەوە، ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەكانی دژی ژنانی دروزیش دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و بكوژەكان دادگایی بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group