جومانە غەلای: كۆمیسیۆن وردبینیی ناوی بەربژێرەكانی تەواوكرد

19 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وردبینیی ناوی بەربژێرانی تەواوكرد و رەوانەی لایەنە پەیوەندارەكانی كرد بە مەبەستی لێكۆڵێنەوە. 
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كۆمیسیۆن وردبینی لە ناوی بەربژێرانی هاوپەیمانی و پارت و بەربژێرانی تاك و كۆتای تەواوكردووە و رەوانەی لایەنە پەیوەندارەكانی كردووە.
 ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە لایەنە پەیوەندارەكان لە 15 رۆژدا وەڵامی كۆمیسیۆن بدەنەوە، دواتر ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ناوی بەربژێرەكان پەسند دەكات.
 ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ ئەنجامبدرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group