نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دورخستنەوەی 542 كاندیدی لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا 542 كاندید لەكێبڕكێی هەڵبژاردن دورخراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 253 كاندیدیان بەهۆی تۆمەتی پەیوەندییان بەحزبی بەعسەوە بێبەشكراون، 100 كاندیدی دیكەش بەهۆی نەبونی پێوەرەكانی كاندیدبونەوە دورخراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، چوار كاندید بەهۆی ساختەكردنی بڕوانامەكانیان و 15 كاندیدی دیكەش لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دورخراونەتەوە، زیاتر لە 160 كاندیدیش بەهۆكاری جیاواز بەكاندیدی دیكە ئاڵوگۆڕكراون.
بڕیاروایە 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی پێش لەهەڵبژاردنیش، كۆمسیۆن تائێستا ژمارەیەك كاندیدی بەهۆكاری جیاجیا دورخستوەتەوە.