تائێستا 63 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سوریا دۆزراونەتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد رەزا جلحی سەرۆكی دامەزراوەی نیشتمانی ونبوانی سوریا رایگەیاند، تائێستا 63 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سوریا دۆزراونەتەوە، مەزندەش دەكرێت 120 هەتا 300 هەزار سوریی بێسەروشوێن كرابن.
جلحی لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دۆسیەكانی بەردەستیان هی دوای ساڵەكانی 1970یە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتریش كاتی پێویستە، پلانی كاریشیان بە شەش قۆناغە هەر قۆناغێك سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت.
راشیگەیاندوە، دامەزراوەكەیان لەسەر بنەمای بەشداریكردن و گشتگیریی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات و بۆ كارئاسانیش پلاتفۆرمێكی دیجیتاڵی دامەزراندوە كە زانیاری بێسەروشوێنبوانیان پێ دەگات، بەرەوپێشچونی كارەكانیشیان لە دەست خودی خەڵكی سوریادایە پشتیوانیكردنی نێودەڵەتیش بۆ باشتركردنی ئەركەكانیان و بەتایبەتی لە بواری یاسایی و پزیشكی یاساییدا پێویستە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group