سەرۆكی ئەمریكا: چیتر جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم ناروات

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دۆخەكە تەنیا لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا خراپ بووە و جیهان بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەم دەڕۆیشت، بەڵام ئەوە چیتر روونادات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تۆڕی "فۆكس نیوز" ڕایگەیاند، ئەگەر بتوام ئاشتی لە ئۆكرانیا بەدەستبهێنم، ئەوا ئەم دەستكەوتە دەتوانێت یارمەتیم بدات بچمە بەهەشتەوە،
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بە شەڕی روسیا و ئۆكرانیا كرد و رایگەیاند، ئەمە خراپترین ململانێی سەربازییە كە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بینیومانە.
پێشتر ترەمپی تەمەن 79 ساڵ، ئاماژەی بە خواستی خۆی كردبو بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكرانیا لە پێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، كە هیچ دەرفەتێك لەدەست نادات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە شایەنی ئەوەیە بەدەستی بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group