وەزیری دادی عیراق بڕیاریدا هاندان بۆ كارمەندانی دادیی خەرج بكرێت

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری دادی حكومەتی عیراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی هاندان بۆ كارمەندانی دادیی.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، خالید شوانی وەزیری داد رەزامەندیداوە لەسەر خەرجكردنی هاندانی دارایی لە رسوماتی كرێی خزمەتگوزاری بۆ پاڵپشتیكردنی فەرمانبەرانی هەردو فەرمانگەی تۆماركردنی خانوبەرەو دادنوسەكان.
راشگەیەنراوە، پارەكە لە كرێی ئەو رسوماتانە دەبڕدرێت كە لەلایەن هەردو فەرمانگەكەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان كۆكراونەتەوە، ئەم بڕیارەش بۆ پاڵپشتیكردن و هاندانانی كارمەندانی دادییە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە وەزیر دادا جەختیكردوەتەوە ئەم هەنگاوە نوێنەرایەتی یەكێك لە رێڕەوەكانی چاكسازی كارگێڕی دەكات كە وەزارەتی داد پەیڕەوی دەكات بە هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتە گشتییەكانی دەوڵەت و یاساڕێژییە كارپێكراوەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group