نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە وتێیدا هاتوە، 41 هەزار و 389 تۆن برنجی تایلەندی لە ڕێگەی كەشتییەكەوە گەشتوەتە بەندەری ئوم قەسر و بڕیاروایە لە رێگەی بریكارەكانەوە لەگەڵ سەبەتەی خۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بكەن.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە ، تیمەكانی پشكنینی تاقیگە لە بەندەری ئوم قەسر دەستیان كردووە بە وەرگرتنی سامپڵ لە برنجەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری، بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پشكنینی فیزیایی و ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێویستی كیمیایی و بایۆلۆجی بۆ ئەوەی لە كوالێتیەكەی دڵنیاببنەوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانیدا ئاماژە بەوەشكراوە، كە پڕۆسەی دابەشكردنەكە بەپێی پلانێكی بەبازاڕكردن ئەنجام دەدرێت، كە لەلایەن بەشی ماركێتینگی كۆمپانیاكەوە ئامادەكراوە، دڵنیایشیانداوە لەوەی برنجە تایلاندییەكە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان وەك بەشێك لە سەبەتەی خۆراك.