نەوا-
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەزامەندی نیشاندا چەك بە ئۆكرانیا بفرۆشێت.
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەك بە بەهای 105 ملیۆن دۆلار بە ئۆكرانیا.
راشیگەیاندوە، ئەو چەكەی كە بە ئۆكرانیا دەفرۆشرێن، پەیوەندیدارە بە سیستمی موشەكی پاتریۆت.
ئەم راگەیاندنە لەكاتێكدایە بڕیارە سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی توركیا بكات بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ روسیاو ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكانی نێوانیان.