حكومەتی عیراق بەردەوامە لە هەڵمەتی لابردنی حەوزی ماسی سەر روبارەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی لابردنی حەوزی ماسی زیادەڕۆ 12 هەزار حەوزی نایاسایی پڕكراونەتەوە، هەڵمەتی وەزارەتەكەیان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان بۆ سەر روبارەكان بەردەوامە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە دەستكاریكردنی دەرچەی ئاو و دانانی ماتۆڕی ئاوی بێ مۆڵەتەوە هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق ئاماژەشیكردوە، زیادەڕۆییەكان پێكهاتون لە دروستكردنی حەوز ماسی بەشێوەیەكی نایاسایی و دانانی ماتۆڕ لەسەر كەناری روبارەكان، هەروەها زیادەڕۆیكردنە سەر پشكی ئاوی هاوڵاتیان كە كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی پلانی كشتوكاڵی و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە هەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group