هەسەدە: حكومەتی سوریا ئاگربەستی شكاند و هێرشی كردۆتە سەر پێگەیەكیان

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای تێپەربونی تەنها دوو ڕۆژ بەسەر ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشقدا  بۆ ڕاگرتنی شەڕ، دووبارە چەكدارانی حكومەتی سوریا هێرشیان كردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە.
 هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە حكومەتی سوریا پێشێلكاریی ئەنجامداوە و لە كەناری ڕۆژئاوا فوڕاتەوە هێرشیان كردوەتە سەر پێگەیەیەكی هێزەكانیان لە سنوری دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئانجامی هێرشەكەدا شەڕڤانێك بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە پاش نزیكەی هەفتەیەك ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەكدارانی حكومەتدا لە غانم عەلی ڕەققە، بە نێوەندگیریی هاوپەیمانان هەردوولا ئاگربەستیان ڕاگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group