كۆمسیۆن وادەی یەكلاییكردنەوەی تانەكان ئاشكرادەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرایكرد، حەوت ڕۆژ لەبەردەم كۆمسیۆنە بۆ ئامادەكردنی تانەكان و 10 ڕۆژیش لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدایە بۆ بڕیاردان لەسەری.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆنی ساڵی 2019، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان حەوت ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵام بۆ دەستەی دادوەری بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو تانانەو لەم هەفتەیەوە دەست بەئامادەكاری وەڵامەكان دەكات.
باسی لەوەشكردوە، دەستەی دادوەرییش لەلای خۆیەوە 10 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان و یەكلاكردنەوەی تانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەریەوە، كۆمیسیۆن ئەنجامە كۆتاییەكان ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات بۆ پەسەندكردنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group