بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی لە بڕیاردان نزیكبووەتەوە

19 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان نۆ كەس بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران لە بڕیاردان لە یەكێكیان نزیكبووەتەوە.
فەهد جبوری ئەندامی رەوتی حیكمە بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، سەرجەم لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران هاوهەڵوێستن، تەنها بڕیاردانی كۆتایی لەبارەیەوە ماوە.
باسی لەوەشكرد، یەكلاكردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران لەسەر چەند بنەمایەكی پێشوەختەیە، بەڵام كۆبوونەوەی كۆتایی بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە دەكەوێتە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group