نەوا-
هەڵۆ مستەفا وەزیری ژینگەی عیراق لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، عیراق لەئێستادا لە روی ژینگەییەوە یەكێكە لە پێنجەم پیسترین وڵاتی جیهان، كەشوهەوای عیراق لەكەشێكی ئارام و ئاسودەوە گۆڕانكارییەكی گەورەی بەسەردا هاتوە ئەمەش دیاردەیەكی جیهانییە، بەڵام عیراق یەكێكە لەو دەوڵەتانەی كە گۆڕانكارییەكان بەسەریدا هاتوە.
وەزیری ژینگەی عیراق راشیگەیاندوە، گۆڕانكارییە سەرەكییەكان بریتین لە بەرزبونەوەی پلەی گەرما، كەمبونەوەی رێژەی باران و بەفر، نزمبونەوەی ئاستی ئاو لە دیجلەو فورات، كەمبونەوەی رێژەی سەوزایی و زیادبونی بە بیابانبون.
باشی لەوەشكردوە، ژمارەی دانیشتوانی عیراق كە لە ئێستادا لە 45 ملیۆن زیاترە، ئەمە هەموی پێویستی بە وزەو هاتوچۆ و چالاكی جیاواز هەیەو زبڵ و خاشاكێكی زۆریش پەیدا دەكات، ئەمانە هەموی وایكردوە كە ژینگەی عیراق بەشێوەیەكی گشتیی بگۆڕێت.
سەرچاوە: AA