گەنجینەی ئەمریكا قەدەغەی لەسەر چەند كۆمپانیایەكی عیراقی هەڵگرت

52 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریدا رێكارو قەدەغەكارییەكان لەسەر چەند كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراوی عیراقی هەڵبگرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە ئەم بڕیارە دوای پشكنین و دڵنیابونەوە دێت لەوەی كە ئەو كۆمپانیایانە سەرجەم مەرج و رێنمایییەكانی پابەندبونیان بەدیهێناوە كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عیراقەوە پەسەند كراون.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەهێزكردنی چاودێری و رێكخستنی پرۆسەكانی فرۆشتنی دراوی بیانیدا ئەنجامدراوە، بۆ لەمەودواش كۆمپانیا سزادراوەكان دەتوانن جارێكی تر بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، ئەمەش قەبارەی مامەڵە فەرمییەكان زیاتر دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group