نەوا-
نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا سەبارەت پرۆسەی چارەسەریی پرسی كورد لە وڵاتەكەی رایگەیاند، پرۆسەكە بە سەركەوتویی كۆتایی پێدەهێنن، ئەمجارە توركیاو گەلەكەی دەیباتەوەو شەڕكردن بۆ هەتاهەتایە لە ڕۆژەڤی توركیادا ناهێڵن.
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا راشیگەیاندوە، توركیا بە سەرۆكایەتی ئەردۆغان یەكێكە لەو چەند وڵاتەی جیهان كە دیپلۆماسییەت بە باشترین شێوە جێبەجێ دەكات، ئیدی توركیا ناتوانێت شوێنەوارو پاشكۆی هیچ ناوچەو وڵاتێك بێت، وەك هەمیشە دەیڵێنەوە كە ئاڕاستەی توركیا نەڕوی لە رۆژهەڵاتەو نە تەنها روی لە رۆژئاوایە.