هادی عامری:ئەمرۆ بابەتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چارەسەر دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی بەدر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستكەوتێكی گەورەی بەدەستهێنا بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان.
باسی لەوەشكرد، بەڵام شكستیهێنا لە یەكلاییكردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان چونكە هیچ كام لە كاندیدەكان دەنگی رەهایان بەدەستنەهێنا بەپێی یاسا و دەستوور.
هادی عامری دووپاتیكردەوە، بابەتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چارەسەر دەكەن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووبارە بیخاتە دەنگدانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group