شاندێكی هەسەدە سەردانی دیمەشقی كرد

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
شاندێكی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریایان كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی كاتی ئەو وڵاتە كۆبونەوە. 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، سەردانی شاندە باڵاكەی هەسەدە بۆ دیمەشق بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی 10ی ئازارە لەگەڵ حكومەتی كاتی ئەو وڵاتەدا. 
هەر بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، شاندەكە پێكهاتوە لە مەزڵوم عەبدی و فەرماندەكانی تری هەسەدە وەك سیپان حەمۆ و سۆزدار دێرك.
لە چەند رۆژی رابردودا مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە دیدارەكانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حكومەتی كاتیی سوریا رایگەیاندبو: هەردوولا دەربارەی پرسی تێكەڵبونی سەربازیی گەیشتونەتە روانگەیەكی هاوبەش و ساڵی 2026 ساڵی سەركەوتن دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group