"حكومەتی ئێران چیتر توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانی نەماوە"

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یەكێتی كرێكارانی ئازادیی كوردو ئێران سەبارەت بە سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەوەی لەسەر شەقامەكانی شارە جیاجیاكانی وڵاتەكەیان رودەدات هاواری خەڵكە كە بەهۆی هەژاری و نەهامەتی، هەڵئاوسان و داڕمانی ئابوویی و تێكچونی بنەماكانی ژیانی كۆمەڵایەتی سەری هەڵداوە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەتی ئێران چیتر توانای دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیان و بەڕێوەبردنی كۆمەڵگەیەكی مرۆیی نییە، بەردەوامە لە لێدانی تەپڵی مانەوەی خۆی و وێرانكردنی بەردەوامی وڵات بەناردنی هێزە بۆ سەر شەقامەكان و سەركوتكردنی خۆپیشاندان، گەلی ئێرانیش هیچیان بۆ نەماوەو ئامادەنین بۆ ساتێكی كورتیش بەرگەی ئەم دۆخە ناخۆشەی ئێستا بگرن و حكومەتیش توانای باشتركردنی ئەو دۆخە زۆر خراپەی ئێستاس نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group