وەزیری دادی عیراق ئەستۆپاكی دارایی ئاڕاستەی دەستەی دەستپاكی كرد

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دادی عیراق بڵاویكردوەتەوە، خالید شوانی وەزیری داد ئەستۆپاكی دارایی خۆی بۆ ساڵی 2026 ئاڕاستەی فەرمانگەی پاراستنی دەستەی دەستپاكی فیدڕاڵی كردوە، ئەمەش وەك پابەندییەك بەبنەماكانی یاسا كارپێكراوەكان و لەچوارچێوەی هەوڵەكانی پتەوكردنی شەفافیەت و چەسپاندنی پرەنسیپەكانی دەستپاكییە لەكاری حكومیدا.
ئاماژەشیكردوە، ‎ئەم رێوشوێنە لەچوارچێوەی سیاسەتی وەزیری دادە بۆ پتەوكردنی شەفافیەت و رێزگرتن لە یاساو پابەندبون بەپێوەرەكانی پیشەیی و چەسپاندنی متمانەی هاوڵاتیانە بەدامەزراوە فەرمییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group