نەوا-
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكاوە بۆ سەر ڤەنزوێلا كوژراون بەرزبوەتەوە بۆ 80 كەس.
ڕۆژنامەكە بەپشتبەستن بە زانیارییەكانی بەرپرسێكی باڵای ڤەنزوێلا بڵاویكردوەتەوە، هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا بۆ سەر كاراكاسی پایتەختی وڵاتەكەیان زیانی زۆری بە ژێرخانی مەدەنی و سەربازیی گەیاندوە.
وتوشیەتی: لەناو ئەو 80 كوژراوەدا ژمارەیەكیان سەربازی وڵاتەكەیانن.