هەسەدە: بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدینەوە و بەرگری لە خەڵكی خۆمان دەكەین

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات 'هەسەدە' لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن گروپە چەكدارەكانی عەمشات و حەمزاتی سەر بە حكومەتی دیمەشق، ناوچەی دێرحافر لە پارێزگای حەلەب تۆپباران كرا، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی مەدەنی لەو ناوچانە دروستكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانیان بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە كە هاووڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرن و مەترسی بۆ سەر ژیانیان درووستبكات، راشیگەیاند، مافی رەوای خۆیانە كە بەرگری لە گەلەكەیان بكەن و خاكەكەیان بپارێزن.
جەختیشدەكاتەوە، ئەو تۆپبارانە هیچ زیانی مادی و گیانی بە هێزەكانیان نەگەیاندووە، هەروەها  بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم تاوان و پێشێلكارییانە و دەرئەنجامەكانی دەخەنە سەر گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group