نەوا-
تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرەو نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری سوریا دەرەنجامی كۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسای بە سەرەتایەكی نوێ ناوزەند كرد.
باراك رایگەیاندوە، خۆشحاڵن بەرامبەر بە دەرەنجامی كۆبونەوەكە ئەوەش سەرەتایەكی نوێیەو رەنگدانەوەی ئارەزوی بەهێزو دوولایەنەیە بەرەو هاریكاری و خۆشگوزەرانیی هاوبەش.
راشیگەیاندوە، سوریاو ئیسرائیل لەگەڵ پەیوەندییەكی نوێدان لەسەر بنەمای شەفافیەت و هاوبەشیكردن، ئەمەش هاریكارییەكانی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق زیاد دەكات.