سوپای سوریا لەگەڕەكی شێخ مەقسود دەكشێتەوە

10/01/2026 جیهان

دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان لەناو گەڕەكی شێخ مەقسود لە حەلەب راگرتوە، ئەوانەشی كە لەناو نەخۆشخانەی یاسین خۆیان حەشارداوە چەك دەكرێن و بەرەو شاری تەبقە دەگوازرێنەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سوپاكەیان دەستدەكات بە رادەستكردنی سەرجەم ناوەندە تەندروستی و حكومییەكان بە دامەزراوەكانی دەوڵەتەوەو بەشێوەیەكی پلەبەندی لە شەقامەكانی گەڕەكی شێخ مەقسود دەكشێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group