نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بانگەشەكانی ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا دورن لە راستییەوە سەبارەت بە داواكارییەكانی واشنتۆن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
وتیشی: عەلی خامنەیی تا دوا ساتەكانی تەمەنی سور بو لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ قەدەغەكردنی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی، شاندنی دانوستانی ئێران لەكاتێكدا دیمەنی كوژرانی هاوڵاتیانی ئێرانی دەبینی، لە بەرامبەردا لە جنێف لەگەڵ ئەمریكا لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشتین.
پێشتر ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا رایگەیاندبو، هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی لە جنێف شكستیهێناوەو تاران پێشنیازی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی رەتكردوەتەوە.