ترەمپ بۆ كۆنگرێس: ئەگەر پێویست بكات رێوشوێنی زیاتر بەرامبەر بە ئێران دەگرینەبەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فۆكس نیوزی ئەمریكا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە نامەیەك كۆنگرێسی ئاگاداركردوەتەوە سەبارەت بە بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی جەنگ دژ بە ئێران، لەونامەیەشدا  ئاماژەی بەوە كردوە لە هێرشەكانی سەر ئێراندا هێزی وشكانیان بەكارنەهێناوەو ناشتوانێت پێشبینی ماوەو مەودای هێرشەكانی سەر ئەو وڵاتە بكات.
ترەمپ باسی لەوەشكردوە كە لەسەر بنەمای فەرمانەكانی خۆی هێزەكانی ئەمریكا گورزی توندو وردیان لە ژمارەیەك ئامانج لەناو ئێراندا وەشاندوەو ئەگەر پێویست بكات ئەوا رێوشوێنی زیاتر بەرامبەر بە ئێران دەگرنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group