سوپای ئیسرائیل چوە ناو گوندی مەشیرفەی سوریاوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی فەرمی سوریا، هێزێكی سوپای ئیسرائیل چوەتە ناو گوندی مەشیرفە سەر بە پارێزگای قونەتیرەو لەگەڵ چونە ناو گوندەكەشەوە گەنجێكیان دەستگیركردوە.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی هاوشێوەی بۆ كۆنترۆڵكردنی گوندەكانی سوریا ئەنجامداوەو لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیشەوە چەندین شوێنی تری لەناو خاكی سوریا كۆنترۆڵكردوە، هەروەها ئیبراهیم عەلبی نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەیبەوەكردوە، شاندێكی نەتەوە یەكگرتوەكان بەئامانجی بە بەڵگەكردنی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل سەردانی پارێزگای قونەتیرەی كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group