بەقائی: ئێران نیگەرانە لەگواستنەوەی داعشەكان لە سوریاوە بۆ عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەكە لەنێویاندا عیراق پێشێلكارییەكی گەورەی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتییە، ناشتوانن نیگەرانی خۆیان لە گواستنەوەی چەكدارانی داعش بۆ عیراق بشارنەوە هیوادارن ئەو هەنگاوە زیان بە پەیوەندییەكانیان نەگەیەنێت.
بەقائی ئاماژەشیكردوە، ئەوەی لەحوكمڕانی عیراق رودەدات تەنها پەیوەندی بە عیراقییەكان خۆیانەوە هەیە، دەبێت رێگە بدرێت گەلی عیراق خۆی بڕیار بدات چ جۆرە حوكمڕانییەكی دەوێت، دەستوەردانیش لە كاروباری ناوخۆی وڵاتان بوە بەخویەكی ناشیرینی بەرپرسانی ئەمریكاو ئەوەش جێگەی قبوڵكردن نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group