شاندێكی ئەنەكەسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا كۆبونەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریاو شاندێكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا (ئەنەكەسە) بەسەرۆكایەتی محەمەد ئیسماعیل كۆبونەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوێكیش لەكۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر یەكپارچەیی خاكی سوریا.
لای خۆیەوە شیبانی جەختیكردوەتەوە لەسەر مافەكانی هاوڵاتیانی كورد لەسوریا لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون كە ناسنامەی كلتوری و كۆمەڵایەتی لەناو سوریای یەكگرتودا دەپارێزێت.
لەبەرامبەریشدا شاندەكەی ئەنەكەسە خۆشحاڵبون لەسەر مەرسومە سەرۆكایەتییەكەی سوریا كە لەو رێگەیەوە  كوردەكان دەتوانن مافەكانی خۆیان بەدەستبهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group