ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەكان هەموار دەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، بەئامادەبونی 216 ئەندامی پەرلەمان دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدراو تێیدا لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی لیژنە پەرلەمانییەكان.
ئاماژەشیكردوە، كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتی هەیبەت حەلبوسی ئەنجومەنی نوێنەران بوە تیایدا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی عەدنان فەیحان جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی لیژنە پەرلەمانییەكان پێكهێنراو پاشان دانیشتنەكە هەڵگیرا.
جێی ئاماژەیە بڕیاربو ژمارەیەك لەئەندامی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی دەستوری بخۆن و دەنگ لەسەر لیژنە هەمیشییەكان بدرێت، بەڵام كارنامەی دانیشتنەكە جێبەجێ نەكراو دانیشتنەكە دواخرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group