هاوردەكردنی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی قەدەغە كرا

8 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق بڕیارێكی دەركرد و داوای لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی كرد، چیتر ڕێگە نەدەن زێڕ، مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانییەوە بگوازرێنەوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی، هۆكاری ئەم قەدەغەكردنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم دوو فڕۆكەخانەیەدا بنكەی پشكنین و كۆنترۆڵی جۆری حكومەتی بەغدا نییە بۆ ئەوەی پشكنین  بۆ زێڕەكان بكەن و مۆری لێ بدەن.
نووسراوەكە ئاماژە بەوەدەكات، ئەو مۆبایل و ئامێرە تەكنەلۆژیانەی هاوردە دەكرێن، مۆڵەتی فەرمی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقیان نییە، بۆیە قەدەغەیە لەو دوو فڕۆكەخانە ئەو ئامێرانە هاوردە بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group