عەباس عەراقچی: ئەمەریكا داوای نەكردوە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوەتی ڕابگرین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمەریكا داوای لە ئێران نەكردوە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوتی ڕابگرێت و بەم نزیكانەش ڕەشنوسی ڕێككەوتنێك دەخەنە بەردەم واشنتن.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: لە میانی دانوستانەكانی تاران و واشنتندا، دانوستانكارانی ئەمەریكا داوایان لێنەكردون كە پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوەتی ڕابگرن و ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن داوا لە ئێران كراوە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ هەمیشە ڕابگریت دوورن لە ڕاستییەوە، نە داوای ڕاگرتنی هەمیشەیی و نە داوای ڕاگرتنی كاتیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران نەكراوە، ئێرانیش ڕایناگرێت.
عەراقچی ئاماژەی بەوەشدا، تاران ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنوسی ڕێككەوتنێك بخاتە بەردەم ئەمریكا، دەكرێت ڕەشنوسەكە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا یەكلاییبكرێتەوە پێش ئەوەی ڕادەستی ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری سەرۆكایەتی ئەمریكا بكرێت، دوای پەسەندكردنی بەشێوەیەكی فەرمی ئەوا پێشنیارەكە دەخرێتە بەردەم ئەمەریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group