نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، بە هێرشكردنە سەر ئێران تەنها خیانەتی لە دیپلۆماسی نەكرد، ئەو خیانەتی لە گەلی ئەمریكاش كرد.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نوسیویەتی، لە كاتێك دانوستاندنە ئەتۆمییە ئاڵۆزەكان وەكو مامەڵەی خانووبەرە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و كاتێك درۆی گەورە راستییەكان دەشێوێنێت، هەرگیز پێشبینییە ناواقییعیەكان بەدی نایەت. عیراقچی ئاماژەی بەوەشكردوە، دۆناڵد ترەمپ بە هێرشكردنە سەر ئێران، تەنها خیانەتی لە دیپلۆماسی نەكرد، خیانەتی لە هەموو ئەو هاووڵاتییە ئەمریكانەش كرد كە ئەویان وەك سەرۆك هەڵبژاردوە.