سودەكانی "سۆدەی نان" بزانە

2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا-
بێكاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium Bicarbonate)، كە لە ناوەندە گشتییەكاندا بە "سۆدەی نان" ناسراوە، بە یەكێك لە گرنگترین پێكهاتە كیمیاییە قەلەوییەكان (Alkaline) دادەندرێت كە بەهۆی تایبەتمەندییە دژە بەكتریا و دژە هەوكردنەكانییەوە، لە چەندین بواری پزیشكی، جوانكاری و ماڵداریدا بەكاردێت.
گرنگترین سوودە زانستییەكانی ئەم ماددەیە:
چارەسەری ترشەڵۆكی گەدە: بەهۆی سروشتە قەلەوییەكەی، كارلێك لەگەڵ ترشەڵۆكی زیادەی گەدە دەكات و دەبێتە هۆی هاوسەنگكردنەوەی (Neutralization)، ئەمەش هەستی دڵەكزێ دەستبەجێ ناهێڵێت.
تەندروستی دەم و ددان: وەك سپیكەرەوەیەكی سروشتی كاردەكات و ترشێتی ناو دەم كەمدەكاتەوە، ئەمەش ڕێگری لە گەشەی بەكتریا و بۆنی ناخۆشی دەم دەكات.
هێوركەرەوەی پێست: لە كاتی پێوەدانی مێروو یان خوران، هەویرێكی دروستكراو لە سۆدە و ئاو دەتوانێت سووتانەوە و هەوكردنی پێست كەم بكاتەوە.
پاككەرەوەیەكی ژینگەیی: توانایەكی بەرزی هەیە لە هەڵمژینی بۆنی ناخۆش (وەك ناو سەلاجە و پێڵاو) و تێكشكاندنی چەورییە كەڵەكەبووەكانی سەر قاپ و قاچاخ.
باشكردنی كرداری هەرس: بەكارهێنانی بڕێكی كەم لە كاتی كوڵاندنی پاقلەمەنییەكان، یارمەتی تێكشكاندنی ئەو شەكرە ئاڵۆزانە دەدات كە دەبنە هۆی دروستبوونی گازات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group