ترەمپ: زۆر بەتوندی بۆردومانی ئێران دەكەین

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی لێدوانەكەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانی دایەوەو رایگەیاند، ئێران داوای لێبوردنی كردوە خۆی رادەستی دراوسێكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە، بەڵێنیداوە كە چیتر بۆردومانیان نەكات، ئەم بەڵێنە تەنیا بەهۆی هێرشە بێوچانەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلەوە دراوە.
ترەمپ وتوشیەتی: ئێران دەیویست دەست بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت و حوكمی بكات،  ئەمە یەكەمجارە لەماوەی هەزاران ساڵدا بەرامبەر بە وڵاتانی دەوروبەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆڕێت.
سەرۆكی ئەمریكا وتوشیەتی: ئێران چیتر شەڕانگێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیە، بەڵكو لەجیاتی ئەوە، ئەوان دۆڕاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەن و بۆ چەندین دەیەی داهاتو هەروا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی خۆیان رادەست دەكەن یان بە تەواوی هەڵدەوەشێنەوە، هەروەها زۆر بەتوندیش بۆردومانیان دەكەین ئەو كۆمەڵە خەڵكانەشی كە تائێستا وەك ئامانج هەژمار نەكرابون لەژێر لێكۆڵینەوەدان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی و مەرگیان مسۆگەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group